سێ‌جار بۆرى ئاویان شكاوه
ماوەی 20 رۆژە گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر بێئاوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – گۆپته‌په
ماوەی 20 رۆژە گوندی كانى هه‌نجیرى سه‌ر به ناحیەی ئاغجەلەر له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ بێئاوە، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار بۆرى سه‌ره‌كیى ئاوه‌كه‌یان شكاوه و ئه‌مڕۆش کۆتاجار شكاوه‌ته‌وه و دیاریش نییە کەی چاکدەکرێته‌وه.
گوندی کانی هەنجیر نزیکەی 25 ماڵى تێیدا دەژیت و بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکە رۆژانە بە بەرمیل ئاو دەهێنن بۆ ماڵەکانیان و بەشێکی تریان بیر یان سەرچاوەی کانی بەکاردەهێنن بۆ ئاوی خواردنەوە.
هەڤاڵ جەمال، بەڕێوه‌بەری فەرمانگەی ئاوی ئاغجەلەر بە 964 وت، له ماوه‌ى رابردوودا ئەمە سێیەمجارە بۆری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە بۆ کانی هەنجیر دەشکێت و بەردەوامیشین لە چاککردنەوەی .
وتیشی “تەواوی تیمەکانمان بە بەردەوامی تا درەنگانی شەو ده‌مێننەوە بۆ چاککردنی، بەڵام بەهۆی ئەوەی بۆرییەکە بەشێکی پلاستیکە و زۆر کۆن بووە، دەشکێت و دەبێتە هۆی بڕانی هێڵی ئاوی گوندەکە”.
سه‌رچاوه‌ى ئاوى سه‌ره‌كیى ئه‌م گونده له پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپەوه دێت، كه پڕۆژه‌كه لە ساڵی 2000 ـه‌وه دامەزراوە و ئێستا ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە نۆ گوندی سنووری ئاغجەلەر دابین دەکات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن