لە سنوورى قوشتەپە

حکومەتى کردى بەجدى و 12 پاڵاوگەى داخست

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوێنێ پارێزگاى هەولێر بڕیاریدا، وادیارە جدین لە جێبەجێکردنى بڕیارەکان بۆ داخستنى پاڵاوگە نایاساییەکان، هەر بۆیە ئەمڕۆ 12 پاڵاوگەیان لە سنوورى گوێر، داخست.

دوێنێ پارێزگاى هەولێر حەوت بڕیارى تایبەت بە پاککردنەوەى ژینگەى هەولێر دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکانیش داخستنى 138 پاڵاوگەیە لەماوەى 10 رۆژدا.

ئەمجەد ساڵەح مزوری جێگری قایمقامی قەزای قوشتەپە و بەرێوبەری كارگێری قەزاكە بە 964ـى وت، دواى بڕیارەکە لە قایمقامییەت لیژنەیەک پێکهێنرا کە نوێنەرى قایمقانییەت و داواکارى گشتى و فەرمانگەى ژینگە و تەندروستى دەورووبەر و کشتوکاڵ و ئاسایش و پۆلیس و تیمى پۆلیسى هاتووچۆ لە خۆ دەگرێت، دەستکرا بە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکە.

وەک باسى دەکات، تا نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، تەنیا لە سنوورى قوشتەپە 12 پاڵاوگەیان داخستووە.

دواى پشوویەک، بڕیارە لیژنەکە لە کاتژمێر 2:30ـى خولەکى ئەمڕۆوە، درێژە بە هەڵمەتەکەى بدات، جێگرى قایمقامى قوشتەپەش دەڵێت، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان لادەبەن.

هاورێ ساڵح کە چالاكوانێکى ژینگەییە و وێنەكانی وێنەکانى داخستنى پاڵاوگەکانى بۆ 964 ناردووە، بۆ 964 وتى،”لە بەیانییەوە لەگەڵ تیمەکەم و ژمارەیەکى زۆر پاڵاوگە داخراون”.

لەم لینکەوە ئەو حەوت بڕیارە بزانە کە دوێنێ پارێزگاى هەولێر لەبارەى ژینگەى هەولێرەوە دەریکردن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەستکرا بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر

دەستکرا بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر