گەڕەکەکانى سلێمانى ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە

کێشەى کارەباى پڕۆژەى ئاوى دوکان – سلێمانى چارەسەر بوو

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بۆ ماوەى یەک رۆژ سێ گەڕەکى گەورەى شارى سلێمانى بەهۆى بڕانى کارەباى پڕۆژەى ئاوى دوکان – سلێمانى بێئاو بوون، بەیانى ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر بوو و ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە گەڕایەوە.

هەریەک لە گەڕەکەکانى ناوچەى قڕگە و کوردسات و هەوارى شار  دوێنێ یەکشەممە، بەهۆى بڕانى کارەباى پڕۆژەى ئاوى دوکان سلێمانى، بێئاو بوون.

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، درەنگانی شەو لە کاتژمێر 12:45 خولەک، تیمى هۆبەى چاکسازى هێڵەکان و هۆبەى وێستگەکان بە هاوکارى هۆبەى ئامێرەکان لە بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى وزەى کارەبا سلێمانى، کێشەى هێڵى 33 کەى ڤى دوکان – سلێمانیان چارەسەر کرد.

وەک ئەوەى کارەباى سلێمانى روونى کردووەتەوە، بە چارەسەرکردنى کێشەکە کارەبایان بۆ پڕۆژەى ئاوى دوکان – سلێمانى، گەڕاندووەتەوە.

پێشتریش کارەباى سلێمانى رایگەیاندبوو، بە چارەسەرکردنى کێشەکە، دەست بە دابەشکردنى ئاو دەکەنەوە.

تا ئێستا پڕۆژەى ئاوى دوکان سلێمانى نەکەوتووەتەوە کار

تا ئێستا پڕۆژەى ئاوى دوکان سلێمانى نەکەوتووەتەوە کار