مامۆستایەکی ئاینی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر پردی کۆبانێ لە کەرکوک کەسێک پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێکە گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

درنگانی شەوی رابردوو بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە نزیک پردی کۆبانێ لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک شۆفێرێک گیانی لە دەستدا و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی برینداربوون سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کران.

ئەحمەد محەمەد ئێشکگر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت، دوای گەیشتنیان بە چەند خولەکێک باوکەکە گیانی لەدەستدا و بارودۆخی هاوسەرەکەی سەخت بو بەهۆی خوێنبەربوونەوە دەست بەجی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و باردۆخی منداڵەکان جێگیرە.

محەمەد عەلی هاورێی ئەو شۆفێرەی گیانی لە دەستدا بە 964ـی وت، پێشتر پێشمەرگە بوون و پاش خانەنیشینی بوونی بە پێش نوێژ وتارخوێنی مزگەوتی
ئاوایی دارا لە ناوچەی هەفتەغاری سەر بە قەزای داقوق.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شۆفێری تاکسییەک لە رێگای خەلەکان بە رووداوی هاتوچۆ گیا...

شۆفێری تاکسییەک لە رێگای خەلەکان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا