ئەمجارە لە زانکۆکانەوە دەستیپێکرد

خۆپیشاندان لەناو جەرگەی تارانەوە سەریهەڵدایەوە

964+

شۆڕش قادری

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەناو جەرگەی تارانی پایتەختی ئێرانەوە سەریهەڵدایەوە و ئەمجارە لە زانکۆکانەوە دەستیپێکرد.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 21.2.2026 لە زانکۆکانی بەهەشتی و ئەمیرکەبیر و پیشەسازی شەریف خوێندکاران دژی کوژران و دەستگیرکردنی هاوڕێکانیان لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵ گردبوونەتەوە  و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لە زانکۆی پیشەسازی شەریف، خوێندکارانی ئەندام لە سوپای پاسداران کە بە “بەسیجی دانشجویی” ناسراون، هێرشیان کردووەتە سەر خوێندکارە ناڕازییەکان و گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە.

رۆژی 28.12.2025 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەناو بازاڕی گەورەی تارانەوە دژی گرانی و دابەزینی بەهای تمەن سەریهەڵداوە و دواتر زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، لە چەند شوێنێک گرژی و توندوتیژی لەنێوان هێزەکانی حکومەت و خۆپیشاندەران دروستبوو، بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لە دوایین لێدوانیدا شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی 32 هەزار کەس کوژراون.

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر ...

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر دەبن