لۆگۆی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانيا و لقی هەولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێ
تەنیا یەک رۆژە
رێكخراوێكی كوردی ئەڵمانی خولێك بۆ میدیاكارانی وەرزشیی هەولێر دەكاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لقی هەولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، خولی پەرەپێدانی راگەیاندکارانی وەرزشی بە هەماهەنگی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا دەکرێتەوە.
بارزان ئەكرەم لە راگەیاندنی لقی هەولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بە 964ی وت، خولێک بۆ میدیاکار و راگەیاندکارانی وەرزشی دەکەنەوە، خولەکە لەژێر سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دەبێت و بە ئامادەبوونی کەسانی شارەزا و بەرپرسانی وەرزشی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، خولەكە بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیایە و تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێت.
بارزان ئەكرەم ئاماژەی بەوەدا، پێنجشەممەی داهاتوو 8.8.2024 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە هەولێر خولەكە رێكدەخرێت و بۆ ماوەی تەنیا یەك رۆژ دەبێت، بەڵام بیرۆكەكە وایە لە قۆناغی داهاتوو خولەكە درێژەی پێبدرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەو سەرچاوەیە بۆ 964 باسی كرد، لە هەر دەزگایەك یەك كەس بەشداریی دەكات و دەبێت پشتگیریی دەزگاكەشی هەبێت.