بەرێوەبەرای چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی وادەڵێت
ئەو منداڵەی دۆزرابووەوە لەلایەن چاودێری کۆمەڵایەتییەوە سەرەداوی باوکی دەرکەوت
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانی بانگەوازیکرد بۆ دۆزینەوەی منداڵێکی عەرەب، کەمێک لەمەوبەر باوکی منداڵەکە دۆزراوەتەوە.
بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی وت، پۆلیسی نەوجەوانان لە 7.7.2024 منداڵێکیان دۆزیوەتەوە و هێناویانەتە خانەی بێ سەرپەرشتان و دوای کەمتر لە مانگێک دادوەر بریاریداوە لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە منداڵەکە بانگەوازی بۆ بکرێت.
باسی لەوەکرد، کەمێک لەمەوبەر سەرەداوێک هەیە باوکی دۆزرابێتەوە و سەردانی پۆلیسی نەوجەوانان دەکات، دواتر دوای یەکلابوونەوەی رادەگەیەندرێت.
ئەوەی خستەڕوو، حاڵەتی لەو شێوەیە دەگمەنە و لە ساڵی 2018 ەوە ئەمە یەکەم حاڵەتە بوونی هەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی