ئەوروپا پەنابەرە نایاساییەكان دەنێرێتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
یەكێتی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی لێشاوی پەنابەران ستراتیژێكی نوێ دەگرێتەبەر.
ئێلڤا یۆهانسۆن کۆمیسیاری کاورباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا بە ئاژانسی دۆجە ڤێلەی ئەڵمانی راگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو ستراتیژە رادەگەیەنن کە سەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەری رێککەوتوون بۆ گێڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هاتوونەتە ئەوروپاوە.
بەقسەی ئێلڤا بێت کە شەوی رابردوو قسەی بۆ دۆیچە ڤێلە کردووە، لە سەرجەم ئەوروپا بەشێكی زۆر لە پەنابەران دەنێردرێنە چەند ناوەندێكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە و پێدەچێت بەشێكی زۆریان رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان بكرێتەوە.
بەپێی زانیاریەكان لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 300 هەزار کۆچبەر چونەتە ئەوروپا بەڵام زۆرترینیان مافی پەنابەری نایانگرێتەوە.