گەندی گۆپتەپە. وێنە: 964
480 هەزار کەس سوودمەند دەبن
فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا
964+
ژووری هەواڵ
فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا و لە یەک کاتژمێردا کاری دابەشکردنی سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، فەرمانگەی ئەندازیاریی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ ئاو دەگەیەنێت بە زیاتر لە 480 هەزار کەس و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و خه‌زانێكی گه‌وره به قه‌باره‌ی پێنج هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ راكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی شارەوانی، ئەو پرۆژەیە كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.
بەڕێوەبەرێك و حەوت ئەندام سەرپەرشتیی كاروباری فەرمانگەی ئەندازیاریی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەكەن.
پرۆژەکە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری دروستکراوە و گرێبەستەكەی لە رێکەوتی 24.6.2024 له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە گوژمەی زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار واژوو كرا.