لە کەرکوک
وەزارەتی بازرگانی عێراق بنەتۆی گەنمی جوتیاران وەرناگیرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ژمارەیەک جوتیاری کەرکوک لە دژی وەرنەگرتنی بنەتۆی گەنمەکانیان لە لایەن حکومەتەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد لە بەردەم کۆمپانیای ما بەین نەهرەین.
ماوی چوار رۆژە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بە راگرتنی وەرگرتنی بنەتۆی گەنمی جوتیارانی کەرکوک، لە دژی ئەو بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024 جوتیارانی کەرکوک لە بەردەم بینای کۆمپانیای ما بەین نەهرەین دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
موئەیەد عەبدوڵا جوتیارە و بە 964ـی وت، ئێمە ساڵانە بنەتۆی گەنم لە ژێر پلانی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک ئامادەدەکەین و رادەستی کۆمپانیای سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین، بەڵام لە ئێستادا چوار هەزار تۆن ماوە لێمان وەرناگرن.
وتیشی، ماوەی چوار رۆژە ئۆتۆمبێلەکانمان راگرتووە و لێمان وەرناگرن، بەپێ ئەو زانیاریانەی کە دەستمان کەوتووە ئەو بەشەی ئێمە دراوە بە پارێزگایەکی دیکەی عیراق.
لوئەی عەبدولمەجید سەرۆکی کۆمپانیای ما بەین نەهرەین لە کەرکوک بە 964ـی وت، دەستمان کردووە بە وەرگرتنی بنەتۆی گەنم لە جوتیاران ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکەمان هەیە.
وتیشی، توانای وەرگرتنی کۆمپانیاکەمان 17 هەزار تۆن بنەتۆی گەنمە، ئیدارەی کۆمپانیاکە بەهۆی زۆری بەرهەمی جوتیاران بڕیاریدا بە زیادکردنی شەش هەزار تۆنی دیکە و ئەوەشمان وەرگرتوە، لە ئێستادا وەزارەت رایگرتووە و جوتیارانی گرێبەستیش مافی خۆیانە بەرهەمەکانیان لێ وەربگیرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە
وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی
بۆچی ههفتهى پێشوو دابهش نهكرا؟
له سبهینێوه پارەی گەنمی جوتیاران لە هەولێر خەرج دەکرێت
جوتیارانی گەرمیان بەری رەنج و ماندوبونەکانیان وەردەگرن
زیاتر لە 150 جوتیارن
ئەمڕۆ وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی راپەرٍین دابەش دەكرێت
وهزیرى كشتوكاڵ:
"لەگەڵ بەغدا له گفتوگۆداین بۆ ئهوهى بهزووترین كات پارەی گەنمی جوتیارانى ههرێم بینێرێت"
دووەم جارە دەنێردرێت
وەزارەتی بازرگانى داوای پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغدا دەکات
بانکی رەشید