24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە

وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی

شۆڕش قادری

وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی کوردستان بۆ ئەمساڵ خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

“وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆساڵی 2025 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم و پاش تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان دابەش دەکرێت بەسەرجوتیاراندا بەپێی رۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان”، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەنراوێکدا وای وتووە.

هەمووی پارەکە 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە، کە بۆهەر پارێزگایەک بڕەکەی بەو جۆرەی خوارەوە دابەشکراوە.

سلێمانی؛ نۆ ملیار و 500 ملیۆن دینار

هەولێر؛ حەوت ملیار و 750 ملیۆن دینار

دهۆک؛ حەوت ملیار دینار