دیمه‌نى مازوو له هه‌رێمی كوردستان.. وێنه: ژینگه‌پارێزى بارزان
له بارزان رۆژه‌كه‌ش دیاریكراوه
چه‌ند رۆژێكی دیكه كۆكردنه‌وه‌ى مازوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكی دیكه له هه‌رێمی كوردستان كۆكرنه‌وه‌ى مازوو له‌ناوچه جیاوازه‌كان ده‌ستپێده‌كات و هه‌ركه‌سێك خواستنى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌بێت روو له شاخ و چیاكان ده‌كات، له سنوورى بارزانیش رۆژى 8ـى ئه‌م مانگه دیاریكراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتى له‌ناو سروشتى هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تاى مانگی ئاب كاتى لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌می مازووه، بۆ ئه‌وكاته مازووه‌كان به وشكى لێده‌كرێنه‌وه، به‌شێكی زۆرى به‌رهه‌مى مازوو بۆ چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى له‌بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، رۆژى 8.8.2024 یان ده‌ستنیشان كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى مازوو.
وتیشی “دیاریكردنى ئه‌م رۆژه چه‌ندین ساڵه هه‌یه و ئه‌وه‌ش وه‌ك كلتوورێكی سنووره‌كه ماوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌شدا مازوو به ته‌واوى پێده‌كات”.
روونیكرده‌وه، له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌و واده‌یه‌دا هاوڵاتیان ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى مازوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و پلانه نییه، كه لاى ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
تا ئێستا نازاندرێت له‌سنوورى بارزان ساڵانه بڕى چه‌ند تۆن مازوو كۆده‌كرێته‌وه، چونكه تا ئێستا ئه‌و ئاماره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه.