سێ ساڵە هەر یەکەمە

گەنجێکی کورد پلەی یەکەمی لە نیگارکێشی تەلارسازیی رووسیا بەدەستهێنا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی رۆشنبیری پیرۆزبایی لە گەنجێکی کورد دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە پێشبڕکێی نیگارکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی رووسیا، دەڵێت، ئەو گەنجە سێیەم جارە ئەو خەڵاتەی پێدەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە 3.8.2024، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، نوریک موسەییانی تەمەن 21 ساڵ، خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی تەلارسازییە، بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک خەڵاتی باشترین دیزاینەر و وێنەکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی رووسیای پێ دەبەخشرێت.

نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری بە 964ـی وت، پێشبڕکێی ئەمساڵ بە دروشمی نەخشە و رەنگەکانی کولتوری نەتەوەیی بەڕێوەچوو، لەنێو بەشداربوونی 20 هەرێمی رووسیا، نوریک موسەییان خەڵاتی یەکەمی پێبەخشراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی رۆشنبیری، “ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە وتەیەکدا ستایشی گەنجانی داهێنەری وڵاتەکەی کرد و پێشبڕکێکەی بە دەرفەتێکی گرنگ لە بەردەم گەنجان لەقەڵەمدا بۆ گەشەکردنی توانای ئافراندن و داهێنانیان لە بوارەکانی میوزیک و هونەردا”.

وەزارەتەکە دەڵێت، ساڵی رابردوو، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێکدا بۆ مۆسکۆ، پێشوازی لە نوریک موسەییان کرد و وێڕای دەستخۆشی لە داهێنان و دەستکەوتەکانی کردووە و پێی وتوە، “هەوڵە بەردەوامەکانت و بەدەستهێنانی خەڵاتە بەهادارەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک بەڵگەیە لەسەر پێشکەوتن و داهێنانی ناوازەتان. ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ خزمەتکردنی نەتەوە و تەواوی مرۆڤایەتی و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازین”.

لە تونس تیپێکی شانۆیی کوردی یەکەم بوو خەڵاتی ئاڵتونی ب...

لە تونس تیپێکی شانۆیی کوردی یەکەم بوو خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستهێنا