لە 4ـى ئابى هەموو ساڵێک

دووانەکانى هەرێم داوا دەکەن لەڤیستیڤاڵێکدا کۆبکرێنەوە

964+

شۆڕش هەرکی— هەولێر

لەتەواوی جیهان ژمارەیەکی زۆری دووانە هەن، لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە ژمارەیەکی زۆری منداڵی دووانە لەدایکدەبن، دوانەکانیش داوا دەکەن ساڵانە لە فێستیڤاڵێکدا کۆبکرێنەوە.

وەک خۆیان دەڵێن 4ـى ئابى هەموو ساڵێک لە زۆر شوێنى جیهان لە فێستیڤاڵێکدا دوانەکان کۆدەکرێنەوە و پێویستە لە هەرێمیش هەمان کار بکرێت.

964 سێ دوانەى کۆکردووەتەوە و چیرۆکى سەیروسەمەرە و بەسەرهاتەکانى ژیانیان دەگێڕنەوە.

قارەمان و نەریمان، هەردووکیان لەپێشانگای ئۆتۆمبێل کاردەکەن و تەمەنیان 43ساڵە، وەک باسى دەکەن دایکیشیان زۆر جار لێى تێکدەچێت و لێکیان ناکاتەوە.

بەپێى ئامارى نەخۆشخانەى لەدایکبوونى هەولێر کە بۆ 964 ئاشکرایان کردووە، لە 2023 دا، 306 دوانەى منداڵ (جمک) لە هەولێر لە دایکبوون، لە سەرەتاى ئەمساڵیشەوە تا 1.7.2024 تەنیا لە هەولێر 242 دوانەى منداڵ لەدایکبوون.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

دوو منداڵە دوانەکەی کەرکوک بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەد...

دوو منداڵە دوانەکەی کەرکوک بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا