لە ئۆڵۆمپیادى پاریس
عێراقییەکان یەکەمن لە ئاخیرەوە
964+
وریا فەتاح
ئەو یاریزانە عێراقیانەى بەشدارى پێشبرکێکانى ئۆڵۆمپیادی پاریسیان کردووە حاڵیان هیچ باش نییە، یەکیان یەکەم و ئەوەى دیکە دووەم، بەڵام لە ئاخیرەوە.
ئەمڕۆ شەممە 3ـى ئابى 2024، لە قۆناغى چارەگى کۆتایى پێشبڕکێکانى 100 مەترى لە پێشبڕکێکانى ئۆڵۆمپیادى پاریس دەستیپێکرد، بەڵام راکەرى عێراقى تەها حوسێن لە کۆى نۆ پێشبڕکێکار توانى کۆتا پلە بەدەستبهێنێت و نۆیەم بێت.
عێراق لەو پێشبڕکێیەدا تەنیا ئەو نوێنەرەى هەبوو، لە پاڵاوتنەکانى پێشبڕکێى 100 مەترییەوە تا قۆناغى یەکەم گەیشت، بەڵام لەم قۆناغەدا شکستێکى قورسى هێنا و بۆ قۆناغى یەکلاییکەرەوە سەرنەکەوت.
پێشتر مەلەوانى عێراقى، حەسەن عەلى لە پێشبرکێکانى مەوداى 100 مەترى پیاوان لە کۆى هەشت بەشدار بوو توانى پلەى حەوتەم بەدەست بهێنێت.