مەلەی کردووە
مێردمنداڵێك لە گۆپتەپە خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە
+964
عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی مێردمنداڵێك لە ئاوی گوندی گۆپتەپە خنكا، تیمەكانی غەواسیش تەرمەكەیان دەرهێنا.
بە وتەی شایەتحاڵەكان لە ناوچەكە، مێردمنداڵەكە لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی گەشتکردن رووی لە ناوچەكە كردووە و لە ئاوی گۆپتەپەدا خنكاوە.
جوتیار جەعفەر یەکێک لە ئەندامانی تیمە خۆبەخشەکانی گۆپتەپەیە و بە 964ی وت، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکەمان ئاگادارکرایەوە لە حاڵەتێکی خنکان لە گۆپتەپە، دەستبەجێ گەیشتینە شوێنەكە و دوای کەمتر لە یەک کاتژمێر گەڕان، توانیمان تەرمەکەی بدۆزینەوە و دەریبهێنین.
وتیشی، مێردمنداڵە خنكاوەكە دانیشتووی ناحیەی تەکیەیە و تەمەنی 13 ساڵە، دایك و باوكی نەماوە و لای مامی بووە.
لە گوندی گۆپتەپە، كە سەر بە ناحیەی ئاغجەلەرە، دوو تیمی خۆبەخش هەن، كە رۆژانە چاودێریی ئەو گەشتیارانە دەکەن، کە روودەکەنە ناوچەکە و ژمارەیان 15 كەسە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا رووداوی خنكان هەیە و بە ئاسانی رێگری لە هاوڵاتیان ناكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ژنێکی 24 ساڵان لە رووباری خابور خنکا
خنکان
تەرمەکەى دەرهێنرایەوە
گەنجێک لە بەنداوى موسڵ خنکا
چەند كچێكی دیكەش رزگار كران
کچێک لە رووباری ساوا خنکا
سۆراغ؛ ئەمساڵ 51 کەس خنکاون
رۆژی خۆپاراستنە لە خنکان و ئەوانەشی بەهۆیەوە دەمرن زۆرترینی منداڵن
دوای دوو هەفتە لە خنکانی
تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەی بێخاڵ دۆزرایەوە
رەواندز