ئامارى فه‌رمی له‌ سنوورى بارزان

نزیكه‌ى 100 باڵنده‌وه‌ ئاژه‌ڵى كێوى ره‌وانه‌ى ناو سروشت كراونه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوایین حاڵه‌ت كه‌ دواى چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ى ناو سروشت كرابێته‌وه‌، هه‌ڵۆیه‌كی زێڕین بوو، پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنوورى بارزان له‌لایه‌ن به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزه‌وه‌ ئازادى ناو سروشت كرایه‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ فه‌رمییه‌ش كه‌ به‌تالیۆنه‌كه‌ به‌ 964ـى داوه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى 100 باڵنده‌ و ئاژه‌ڵى كێوی ره‌وانه‌ى ناو سروشت كردووه‌ته‌وه‌.

ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى ئه‌م به‌تالیۆنه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌م باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێویانه‌ى ئه‌مساڵ ئازاد كراوه‌نه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ پێان دراوه‌ و به‌شێكیشان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى خۆیانه‌وه‌ دواى چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ى ناو سروشت كراون.

به‌پیچی ئه‌و ئاماره‌ فه‌رمییه‌ى كه‌ باتلیۆنى ژینگه‌پارێز به‌ 964ـى داوه‌ له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردووى ئه‌مساڵ، 18 سمۆره‌، 18 قه‌له‌ڕه‌ش، دوو نێرى كێوی، دوو بزنه‌ كێوى، 34 كه‌و، 14 هه‌ڵۆ، له‌لیاه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ ئازادى ناو سروشت كراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “به‌شێك له‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ له‌ده‌ستى راوچییه‌كان گیراون وهه‌شیانه‌ هاوڵاتیان خۆیان بۆیان هێناوین، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ش هه‌بووه‌ نه‌خۆش بووه‌ دواى چاره‌سه‌ركردنیان ئازادمان كردوونه‌ته‌وه‌”.

باسی له‌وه‌شكرد، 11 کەو له‌لایه‌ن دوو هاوڵاتییه‌وه‌ له‌ هەولێره‌وه‌ كڕیبوویان و هێنایان له‌ بارزان ئازادیان كردنه‌وه‌.

ژینگەپارێزانی بارزان سه‌دان گوێچكه‌ماسیان لە مردن رز...

ژینگەپارێزانی بارزان سه‌دان گوێچكه‌ماسیان لە مردن رزگار کرد