رێگەى پێنجوێن بۆ سلێمانى
ئەم ئێوارەیە ژنێک گیانى لەدەست دا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە ئێوارەى ئەمڕۆ لە ملەى نەڵمەى رێگاى نێوان پێنجوێن بۆ سلێمانى روویداوە، ژنێک گیانى لەدەست دا.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـى راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان پاسفایندەر بووە و لە پێنجوێنەوە بەرەو سلێمانی رۆیشتووە و ژن و مێردێکی تێدا بووە.
وتیشی، لە هەورازەکەی ملەی نەڵمـە کۆنترۆڵی لە دەستداوە و کەوتووە و خوارەوە و لە ئەنجامدا ژنەکە گیانی لەدەستداوە و پیاوەکەش بە سەختی بریندار بووە.
باسی لەوەش کرد، ژنەکە تەمەنی 56 ساڵە و پیاوەکەش تەمەنی 58 ساڵە، کە ئێستا پیاوەکە چارەسەر وەردەگرێت.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، بەهۆى سەختى ئەو شوێنەى ئۆتۆمبێلەکەى لێ کەوتووەتە خوارەوە، تا ئێستا نەتوانراوە ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنرێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن
رووداوی هاتوچۆ
لە پێنجوێن
شۆفێرێک کەوتە نێوان دوو بارهەڵگر و گیانی لەدەست دا
لە نزیک گوندی کڵاوسوران
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
بێ نیشانەی هاتوچۆیە
مەفرەقی حاجیاوا بووەتە هۆی روودانی زۆرترین رووداوی هاتوچۆ
لە حاجیاوا