لە یەک مانگدا نزیکەى 2500 منداڵ
لە یەک هەفتەدا 501 منداڵ لە دهۆک لەدایکبوون
964+
وریا فەتاح
تەنیا لە یەک هەفتەدا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى دهۆک، 501 منداڵ لەدایکبوون و زیاتر لە 18 هەزار کەسیش سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە.
بەپێى ئامارێکیش کە 964 بەدواداچوونى بۆ کردووە لە ماوەى 33 رۆژدا 2453 منداڵ لە دهۆک لەدایکبوون.
بەڕێوبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى دهۆک، ئامارى چالاکییەکانى یەک هەفتەى رابردوو26.7.2024 بۆ 1.8.2024،ـى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوتێت لەو حەوت رۆژەدا 18 هەزار و 344 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆکیان کردووە و لەو ژمارەیەشدا دوو هەزار و 22 کەس خەوێنراون.
لە ئامارەکاندا ئەوەش هاتووە، 77 هەزار و 865 پشکنینى تاقیگەیى ئەنجامدراوە و دوو هەزار و 99 سۆنەریشیان بۆ نەخۆشان کردووە.
ئامارى تەندروستیى دهۆک:
“لە ماوەى هەفتەى رابردوودا، 65 قەستەرەى دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە”
چەند ئامارێکى دیکە:
17 نەشتەرگەرى تایبەت ئەنجامدراوە.
107 نەشتەرگەرى سەروو گەورە ئەنجامدراوە.
118 نەشتەرگەرى گەورە ئەنجامدراوە.
208 نەشتەرگەرى مامناوەند ئەنجامدراوە.
لاى خۆیەوە، مەتین جەمیل، وتەبێژى تەندروستى دهۆک بە 964ـى وت، لە ماوەى ئەو هەفتەیەدا 501 منداڵ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک جگە لە ئیدارەى زاخۆ، لەدایکبوون.
ئامارەکانى منداڵبوون لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا کە تەندروستى دهۆک لە پەڕەى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردووەتەوە بەم شێوەیەیە:
28.6.2024 بۆ 4.7.2024 ژمارەى منداڵانى لەدایکبوو 487
5.7.2024 بۆ 11.7.2024 ژمارەى منداڵانى لەدایکبوو 491
12.7.2024 بۆ 18.7.2024 ژمارەى منداڵانى لە دایکبوو 487
19.7.2024 بۆ 25.7.2024 ژمارەى منداڵانى لەدایکبوو 487
26.7.2024 بۆ 1.8.2024 ژمارەى منداڵانى لەدایکبوو 501
کۆى گشتى لە 28.6.2024 تا 1.8.2024 ژمارەى لەدایکبوون لە سنوورى دهۆک 2453 منداڵ بووە.
وەک باسى دەکات، ئامارەکان هى ئەو نەخۆشخانە و بنکە و مەڵبەندە تەندروستییانەن کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆکن، لە ناو سەنتەرى دهۆک و ئاکرێ و ئامێدى و شێخان و سێمێل و بەردەڕەش.
لە ئامارەکانیشدا روونکراوەتەوە کە لە ماوەى یەک هەفتەى رابردوودا، بەرێوەبەرایەتى خۆپاراستنى تەندروستى دهۆک یەک هەزار و 21 سەردانى هەبووە و 52 شوێن سزادراون یەک هەزار و 782 کیلۆگرام کەلوپەلى بەسەرچووش دەستیان بەسەرداگیراوە.