بۆ ساڵی نوێی خوێندن

ئەگەر دەتەوێت ببیتە پێشنوێژ و وتارخوێن داواكاری پێشكەش بكە


ئەرسەلان عەبدوڵا

پەیمانگای پێشنوێژو وتارخوێنانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی كوردستان، ئەو رێنمایی و مەرجانەی بڵاوكردەوە، كە بۆ وەرگرتنی قوتابیان بۆ وەرزی نوێی خوێندن هەیانە.

پەیمانگەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، قوتابیان و دەرچووانی پۆلی دوازدەم و یەکسانکردنی بڕوانامە و دەرچووانی خوێندنی ئیسلامی لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ئاگادار دەكەین، ئەوانەی دەیانەوێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2024-2025   لە پەیمانگەكەدا بخوێنن و داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن، بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانەی دانراون، دەتوانن فۆڕمی تایبەت پڕبکەنەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، دواكات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی داواکاری رێکەوتی 1.9.2024 دەبێت.

مەرجەكانیش ئەمانەن كە لە وێنەكاندا روونكراوەتەوە.