بەرگری شارستانی: ته‌نیا پوش و په‌ڵاش سووتاوه
ئاگره‌كه‌ى چنارۆك له كۆنتڕۆڵكردن نزیكبووه‌ته‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
نوێكراوه‌ته‌وه له‌كاتژمێر 3:19 خوله‌ك
په‌یامنێرى كۆیه‌ى 964 له‌نزیك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ڵێت، ئاگرەكه لە هه‌ندێك له‌و باخ و مه‌زره‌عانه نزیک بووەتەوە كه له چنارۆك هه‌ن، ئەویش هەندێک کێبڵی کارەبا و سۆندەی سووتاندووە.
زانیاری دێت..
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:16 خوله‌ك:
گۆران ئه‌حه‌د سماقه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، تیمه‌كانیان له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و له كۆنتڕۆڵكردن نزیكبوونه‌وه.
وتیشی “هیچ باخ و بێستانێكی هاوڵاتیان به‌هۆى ئه‌م ئاگره‌وه نه‌سووتاوه”.
به‌رگرى شارستانى كۆیه ده‌ڵێت، ئه‌و ئاگره‌ى له چنارۆك كه‌وتووه‌ته‌وه خه‌ریكن كۆنتڕۆڵى ده‌كه‌ن و ته‌نیا پووش و پاوانیش سووتاوه.