بەهۆی گرنگی دانیان بە ژینگە

پێنج خاوەنکاری کەرکوک خەڵات کران

964+

ژێوار خدر

شارەوانی کەرکوک چەند خاوەن کارێکی خەڵات کرد، بەهۆی ئەوەی گرنگییان بە ژینگە دابوو لە پاڵ راییکردنی کارەکانی خۆیان.

شارەوانی کەرکوک دوێنێ چوارشەممە، لە پۆستیکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا وێنەی سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ پێنج خاوەنکاری جیاوازی شارەکەدا بڵاو کردووەتەوە، کە قەڵغانی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت، لە پای خزمەت کردنیان بە ژینگە و چاندنی نەمام و گوڵ و چاودێری کردنیان رۆژانە لەپاڵ رایی کردنی کارەکانی خۆیان.

لە پۆستەکەدا وابڵاو کراوەتەوە، بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک ئەم دیاریانەی لە پێناو ئەوە بەخشیوە کە ئەم هەنگاوە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان گرنگی زیاتر بە ژینگە بدەن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن لە پاک راگرتنیدا.

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا