لە خەڵکی داوە و هەڕەشەی لە 15 ماڵ کردووە

پۆلیسی هەولێر عەنتەری دەستگیر کرد

+964

توانا نەقی

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە کە لە هاوڵاتییەکی داوە و هەڕەشەشی لە چەند ماڵێک کردووە و بەچەقۆ لە دادخوازی داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیس لە راگەینداوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانانە رووی کردووەتەوە شاری موسڵ و لەوێ بە چەکەوە لە سۆشیال میدیا خۆی نمایش کردووە و هەڕەشەی لە خەڵک کردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێم و چاودێری کردنی توانراوە دەستگیری بکەن.

تۆمەتبارەکە ناوی (ا. خ. ج) کە ناوی لە خۆی ناوە “عەنتەر” بە ڕەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی 1992ـە.

ئەو تۆمەتبارە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هەڕەشەی لە زیاتر لە 15 ماڵی ئاوارە کردووە لە کۆمەڵگای کانی قرژاڵە و دوای دەستگیر کردنی پاشان ماڵەکان گەڕاونەتەوە کۆمەڵگاکە.

ئێستا بە مادەی 405 بڕگەی 31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بەردەوامە.

پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیر کردووە هەڕەشەی لە دوو ژن ...

پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیر کردووە هەڕەشەی لە دوو ژن کردووە