كشتوكاڵ :هیچمان پێناكرێت
رەشەبا هەرمێ و سێوی سیدەکانی بە دارەوە نەهێشت
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ماوه‌ى دوو رۆژه بایه‌كى به‌هێز رووى له سیده‌كانى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران كردووه، ئه‌و زیانانه‌ى به‌جێهێشتوون زیاتر له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بیندرێت، به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مه‌كانى وه‌راندووه، کشتوکاڵی سنوورەکەش به‌و دۆخه ئاگاداره، به‌ڵام ده‌ڵێت “هیچمان پێناکرێت”.
جیهاد ئەسعەد، یەکێکە لەو جوتیارانەی زیانی پێگەیشتوە، بۆ 964 وتى، بەهۆی رەشەبای رۆژانی رابردوو بەشێکی زۆری ماندووبونی ئەمساڵیان بەهەدەر چوو، ره‌شه‌باكه هه‌ڵیوه‌راندوون.
وتیشی “بەرهەمە هه‌ڵوه‌ریوه‌کە پارە ناکات ته‌نانه‌ت سندوقێکی بچوک له هه‌رمێ یان سێ‌و بە دوو هەزار دینار دەفرۆشین”.
سابیر شێخۆ، جوتیارێکی سیدەکانە، باخێکى هه‌یه زۆربه‌ی هەرمێیە، هێشتا به‌ته‌واوى پێنەگه‌یشتوون، بایەكه هەڵیوەراندوون و ده‌ڵێت”دەبێت بەشێکی زۆری فڕێ بدەین چونكه بەرهەمەکە تێکچووە و کەڵکی نەماوە”.
عەبدولڕه‌حمان مستەفا، بەرپرسی هۆبەی کشتوکاڵی سیدەکانیش قسەی بۆ 964 کردووە و دەلێت، ئاگادارن كه رەشەبا زیانی زۆر بە جوتیاران گەیاندووە بەڵام ده‌ڵێت “هیچمان پێ ناکرێت و کارێکی سروشتییە”.
وتیشی “ئەوەی لای ئێمە تۆمارکراوە و جوتیاران پەیوەندیان پێوەکردووین، هەرمێ زیانی زۆری پێگەیشتوە بەدواداچون دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چ بەرهەمێکی دیكه زیانی پێگەیشتووە”.
کشتوکاڵی سیدەکان، ئامارێکی وردى لەبەر دەستدا نییە کە چەند باخی هەرمێ و سێ‌و لە سنوورەکەدا هەیە، بەڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ناوچه‌كه‌یان لەبارە بۆ ئەو دوو بەرهەمە و لەگەڵ ئاوهەوای سنوورەکه‌یان دەگونجێن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن