“رۆژانە 10 تۆن ماسی دێتە هەولێر“

سەرەڕای گرانی نرخی ماسی خواستیش زۆرە لەسەری

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

هەڵگرتنی قەدەغەی راوە ماسی لەهەرێمی کوردستان، کاری نەکردووەتە سەر نرخەکەی و بەراورد بەساڵی پار نرخی ماسی گران بووە.

گۆران یاسین، ماسی فرۆشێکی شاری هەولێرە بە 964ـی وت، ”ماوەی 24 ساڵە لەتەیراوە دوکانی ماسیم هەیە، چەند ساڵێکە خواستی ماسی زۆر زیادی کردووە، رۆژانە 10 تۆن ماسی لەتەق تەقەوە دێتە هەولێر و ئەمە جگە لەوەی بەشێکی هاوڵاتیان ماسی زێ و رووبار و چەمەکان دەکڕن.

ئەو ماسی فرۆشە وتیشی، پێشتر رۆژانە 400 کیلۆ ماسیمان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا رێژەکە زیادی کردووە و تەنیا لەدوکانەکەی من لە رۆژێکدا 600 هەتا 700 کیلۆ دەفرۆشرێت، هاوڵاتیانیش زیاتر ماسی حەوز دەکڕن، چونکە پێیانوایە ماسی زێی و رووبار بۆن و تامی ناخۆشە.

یەکێک لەهۆکارەکانی گرانی نرخی ماسی هاوردەکردنی ماسییە لە داقوقەوە، نرخی کیلۆیەک ماسی حەوز بە 10 هەزار دینارە و کیلۆیەک ماسی زێ نرخەکەی هەشت هەزار دینارە.

دوێنێ دووشەممە 29.7.2024 لەشاری هەولێر 45 هەزار پەنجەماسی خرانە بەنداوی چەمرگە لەسنووری قەزای قوشتەپە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نرخی ماسی دابەزیووە

نرخی ماسی دابەزیووە