بۆری شکاوە

ئەمجارە 100 ماڵی سیدەکان بێ ئاو بوون

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بۆڕیەکی ئاوی خواردنەوەی قەزای سیدەکان لە کاتی کارکردن لە شەقامێکی قەزاکە شکاوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 ماڵی گەڕەکی گوڵان بێ ئاو دەبن.

لە ماوەی هەفتەیەک دووەم جارە بۆڕی ئاوی سیدەکان دەشکێت، لە 22.7.2024 هەر لە کاتی کارکردن لەو پڕۆژەیە بە هۆی شکانی بۆڕی ئاو دوو لە سەر سێی سیدەکان بێ ئاو مایەوە.

قارەمان شێخۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، بە 964ـی وت،”ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی رێگاوبان و دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆڕیەکی ئاوی گەڕەکی گوڵان شکاوە”.

وتیشی، چاککردنی بۆڕییەکە لە ئەستۆی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە و ئەمڕۆ و بەیانی سێ کۆڵان بێ ئاو دەبن و ئەمڕۆ ناتوانین چاکی بکەینەوە، بەلام هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە بەیانی چاک بکرێتەوە.

بەپێی وتەی قارەمان شێخۆ، سەرچاوەی ئاوی قەزاکە، ئاوی بەفری کوێستانی بەربزین و ئاوی ناو رووبارانە، کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە سیدەکانەوە دوورە.

لە سەنتەری قەزای سیدەکان نزیکەی هەزار و 100 هاوبەشی ئاو هەیە.

دوو لە سەر سێی سیدەکان بێ ئاون

دوو لە سەر سێی سیدەکان بێ ئاون