بە زیادكردنی ئاشكرا

ئەنجومەنی وەزیران 9 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنى وەزیران نۆ ئۆتۆمبێل لە زیادکردنێکى ئاشکرادا دەفرۆشێت و هەر کەسێکیش کڕیارە پێویستە چەکێکى پەسەندکراوى 30 ملیۆن دینارى دابنێت.

سایتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردووەتەوە کە زیادكردنەكە لە رۆژی سێشەممە، 6ـى 8ـى 2024، كاتژمێر 10ـى بەیانی لە هۆڵی شەهیدانی 1ـی شوبات لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.

دەشڵێت: هەركەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانە:

1. دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی 30 ملیۆن دینار.
2.  سومات و خەرجییەكانی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی زیادكردنەكە.
3. فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینە و بە دیناری عێراقی دەبێت.
4. كڕیار پێویستە لە 5 رۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.
5. دەتوانن لە رۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان ببینن.
6. وەرگرتنی رێژەی 2% لە كۆی فرۆشتنەكە بەزیاد دەبێت.

ئیدارەی کفری بۆ پارە 10 زەوی نایاب دەفرۆشێت

ئیدارەی کفری بۆ پارە 10 زەوی نایاب دەفرۆشێت