سەرۆكی هەرێم ئامادە دەبێت
ئەمڕۆ سەرۆكی نوێی ئێران دەستبەكار دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەكار دەبێت و بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونەكەدا ئامادەبێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 30.7.2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی، سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات.
دوای پێدانی بەڵگەی دەستبەکاربوونی لەلایەن رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، كە رۆژی 28ی ئەم مانگە بوو، بە پێی دەستووری ئەو وڵاتە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار بە ئامادەبوونی سەرۆکی دادگەی باڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی دیکە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
مەسعود پزیشكیان كە كوردە، لە 14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی كۆماری ئێران بە سەرۆك هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی دوو گەڕی هەڵبژارن لە كۆتایی حوزەیران و سەرەتای تەمموزی رابردوو بەڕێوەچوو.
پزیشکیان بۆ گەلانی ئێران: بەتەنیا جێم مەهێڵن
هەڵبژاردنی ئێران
کێ وتی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ناکرێت؟
قوباد تاڵەبانی بۆ 964: سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ سلێمانی پەیامێکی گرنگ بوو
"سنووری وڵاتە ئیسلامییەکان هەڵبگیرێن"
مەسعود پزیشکیان چەند پێشنیازێکی ئاراستەی لەتیف رەشید کرد
سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
"سەرچاوەی هەڕەشە نابین"
نێچیرڤان بارزانی بۆ پزیشکیان: گەشتیاران زیاتر لە هەرێمەوە هاتوچۆ بکەن
پرۆفایل