نزیكه‌ى 6000 سزادراون
ساڵێكه مامۆستایانى ئایینى له‌ناو چاكسازییه‌كاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن ماوه‌ى ساڵێكه مامۆستایانى ئایینى له‌ناو چاكسازییه‌كانى هه‌رێم وانه‌ى هۆشیارى و رێنماییدان به سزادراوان ده‌ڵێنه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “له‌و ساڵه‌دا كاریگه‌ریمان زۆر بووه”.
له چاكسازییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تین، وانه‌كان وتراونه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلام به 964ـى راگه‌یاند، له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا هه‌فتانه به به‌رده‌وامى مامۆستایانى ئایینیان له ناو چاكسازییه‌كان بوونه.
وتیشی “ئه‌و بابه‌تانه‌ى له ناو وانه و وتاره‌كانیاندا پێشكه‌شیان كردوون بریتی بووه له تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماده‌ى هۆشبه‌ر، توندوتیژى، سۆشیاڵ میدیا و خیانه‌تى زه‌وجى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سزادراوان زۆرینه‌یان به‌پێی حوكمه‌كانى مادده‌ى ئه‌م بابه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه له چاكسازییه‌كانن بۆیه ئه‌م بابه‌تانه‌یان بۆ هه‌ڵبژێردراوه.
روونیكرده‌وه، وتار و وانه‌وتنه‌وه‌كانى مامۆستایانى ئایینى كاریگه‌رییه‌كى ئه‌رێنی زۆریان له‌سەر سزادراوان هه‌بووه، بۆیه داواكراوه ئه‌مساڵیش یاداشتێكی دیكه له نێوانیان واژۆ بكرێت.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، له‌ناو چاكسازییه‌كانى هه‌رێمدا نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار سزادراو هه‌ن، كه زۆرینه‌یان بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزادراون.
چاکسازی گەورانی هەولێر هەزار و 800 سزادراو، چاکسازی گەورانی سلێمانی هەزار و 600 سزادراو و چاکسازی گەورانی دهۆکیش دوو هەزار و 500 سزادراویان تێدایە.