کوژاندنەوەی چەند کاتی ویست؟

لیژنەی لێكۆڵینەوە بەدوای هۆكاری ئاگرەكانی ئەزمەڕ و گۆیژەدا دەگەڕێن

964+
دیلان محەمەد

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ دەستنیشانكردنی ئاگرەكانی ئەمڕۆی شاخەكانی ئەزمەڕ و گۆیژە پێكهاتووە.

ئارام عەلی بە 964ی راگەیاند، ئاگرەكەی ئەزمەڕ كەمتر لە كاتژمێرێكی  پێویست بوو تا كۆنتڕۆڵ كرا، بەڵام ئاگرەكەی گۆیژە دوو كاتژمێری ویست تا كۆنتڕۆڵ كرا، ئێستاش لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهاتووە و بە دوای زانینی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكانەوەن.

ئەم ئێوارەیە ئاگر لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی كەوتەوە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری داری سووتاند، ئەمەش لە كاتێكدایە شەوی رابردوو ئاگر لە چیای گۆیژەش كەوتەوە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆنتڕۆڵ كرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رووبەری سووتاوی گۆیژە نزیکەی 200 دۆنمە

رووبەری سووتاوی گۆیژە نزیکەی 200 دۆنمە