چی بۆ دەکەن؟

هه‌نگه‌وانانى باڵه‌كایه‌تى هاوكارى ئه‌و خاوه‌ن هه‌نگه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌نگه‌كانى سووتابوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌و خاوه‌ن هه‌نگه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنوورى باڵه‌كایەتى به‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر زۆربه‌ى هه‌نگه‌كانى سووتا بوو، له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانانى ئه‌و سنووره‌وه‌ هاوكارى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك جاران ببێته‌وه‌ به‌ خاوه‌ن هه‌نگ.

رۆژى 26.7.2024 بەهۆی كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێک لە کوێستانەکانى گوندی وەڵاشی لە سنوورى باڵەکایەتی، نزیكه‌ى 150 سندوقی هەنگ سووتان.

گوندى وەڵاشى، سەر بە ناحیەى قەسرێیه‌ له‌ قه‌زاى چۆمان.

عه‌بدولسه‌لام مه‌لائه‌حمه‌د، خاوه‌نى هه‌نگه‌ سووتاوه‌كان به‌ 964ـى وت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وانى باڵه‌كاتییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌ كه‌ هاوكارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌وه‌ به‌ خاوه‌نى هه‌نگ.

ئەو پیاوە خه‌ڵكى قه‌زاى خه‌باتى سه‌ر به‌ هه‌ولێره‌، به‌ڵام ساڵانه‌ هه‌نگه‌كانى ده‌باته‌ كوێستانه‌كانى باڵه‌كایه‌تى.

وتیشی “له‌و رووداوه‌ 120 سندوق هه‌نگی سووتاون و هیچ له‌ هه‌نگه‌كانى به‌سه‌لامه‌ت ده‌رنه‌چوون”.

رزگار ئه‌حمه‌د ئیبراهیم هه‌نگه‌وانى باڵه‌كایه‌تى، به‌ 964ـى وت، كه‌مپینێكی هاوكاریكردنیان بۆ خاوه‌ن هه‌نگه‌ سووتاوه‌كە دروستكردووه‌، بۆئه‌وه‌ى ببێته‌وه‌ به‌ خاوه‌ن هه‌نگ.

وتیشی “له‌دواى راگه‌یاندنى كه‌مپینه‌كه‌ چه‌ند كه‌سێك سندوقی هه‌نگیان هێناوه‌ بۆ هاوكارىكردنى ئه‌و كه‌سه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان ته‌واوى هه‌نگه‌وانه‌كانیان له‌و كه‌مپینه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ بۆ هاوكاریردن و له‌سه‌ر هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ به‌ چه‌ند سندوق هاوكاریى ده‌كه‌ن.

پێشتر رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، له‌ كاتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ بە 964ـی وت، 11 تیمى بەرگریى شارستانى بەشداریان لە کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەدا کردووە و جگه‌ له‌ سووتانى هه‌نگه‌كان، زیاتر لە 400 دۆنم زەوییش سووتاوه‌.

ئه‌مجاره‌ ره‌وه‌ ورچ شانه‌هه‌نگه‌كانى برادۆستیان ...

ئه‌مجاره‌ ره‌وه‌ ورچ شانه‌هه‌نگه‌كانى برادۆستیان خوارد