بەیانى تا ئێوارە

سبەینێ رێگاى گەلى عەلى بەگ – بێخاڵ دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئاگادارییەکى هاتوچۆى سۆران، سبەینێ سێشەممە لە بەیانییەوە بەشێکى رێگاى گەلى عەلى بەگ دادەخرێت.

هاتوچۆى سۆران شۆفێرانى ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆى هێڵکارى رێگەکە، سبەینێ سێشەممە لە بەیانییەوە تا ئێوارە رێگاى گەلى عەلى بەگ- بێخاڵ لە بازگەى بێخاڵ تا هاوینەهەوارى بێخاڵ، دادەخرێت.

داواشکراوە کە شۆفێران پابەندى رێنماییەکانى هاتوچۆبن.

هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە