دەستی بە گواستنەوەیان کرد

پەروەردەی سلێمانی بۆ ئەمساڵ بەرێژەی 100% کتێبی چاپکراوی هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری کۆگاکانی پەروەرەی سلێمانی رایگەیاند، بە رێژەی 100% کتێبی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە یەکی بنەڕەتی بۆ 12ی ئامادەیی چاپکراون و دەست بە گواستنەوەیان کرا بۆ قوتابخانەکان.

بەڕێوەبەری کۆگاکان دڵنیایی ئەوەی داوە، کە سەرجەم ئەو بابەتانەی گۆڕانکاری تێدا کراوە بە رێژەی 100% کتێبەکانیان چاپکراوە.

نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە هەژماری پەروەردەکەی رایگەیاندووە، “بۆ قۆناغەكانی خوێندن كتێب هەر لە باخچەی منداڵانەوە تاوەكو 12ی ئامادەیی و خوێندنی پیشەیی و عەرەبی و ئینگلیزی گرێبەستێك كراوە لەگەڵ كۆمپانیایەك لە وڵاتی ئیمارات كتێب چاپ كراوە بە كوالێتی بەرز و دەست دابەشکردنی کراوە”.

هەروەک رونیشیكردووتەوە، “كتێبە گۆڕاوەكان كە ساڵانە ئەو مەنهەجەی گۆرانكاری بەسەردا دێت لەسەدا سەد دابین كراوە و ئامادەیە”، لەبارەی شێوازی دابینكردنی كتێبی خوێندن بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدە وتی، “دابینكردنی كتێب بودجەیەكی گەورەی بۆ تەرخان كراوە و زۆربەی كتێبەكانی گەیشتووەتە كۆگاكان”.

“بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ پەروەردەی قەزاكان دامان ناوە دابەشکردنی کتێب بەردەوامە، جگە لەوەش كتێبی پەروەردەی كەركوكیش هەر دێتە لای ئێمەو لێرەوە دابەش دەكرێ” نوعمان عوسمان وتیشی، “هیوادارە، سەرجەم پەروەردەكان لەكاتی دیاریكراودا سەردانیان بكەن بەمەبەستی گواستنەوەی كتێبەكان بۆ ئەوەی ئەوانیش لە دەستپێكی خوێندنی ساڵی 2024 بۆ 2025 بتوانن كتێب بگەیننە دەستی قوتابی و خوێندكاران”.

لیستی کتێب و پڕۆسەی گواستنەوەیان بۆ قوتابخانەکان: