كێشه‌یان چییە؟
په‌یمانگاى هونهرەجوانهكانى رواندز له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراوه به‌شی شانۆى نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى 14 ساڵه په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى رواندز به‌شی شانۆى نییه و سه‌رۆكى به‌شی موسیقاش ده‌ڵێت، كێشه‌یان نه‌بوونى جێگه‌یه.
ساڵى 2010 بۆ یه‌كه‌مجار په‌یمانگاى هونهرەجوانهكان له رواندز دامه‌زراوه، ته‌نیا دوو به‌شی هه‌یه ئه‌وانیش موزیک و شێوه‌كارى.
پشتیوان جه‌مال، سه‌رۆكى به‌شی موزیک له پهیمانگهکە به 964ـى وت، كێشه‌ى سه‌ره‌كیى په‌یمانگه‌كه‌یان نه‌بوونى جێگه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شی نوێ له‌وانه‌ش به‌شی شانۆ.
وتیشی “ئه‌و بینایه‌ى په‌یمانگاى تێدایه، بینایه‌كى زۆر كۆنه و وه‌ك پێویستیش جێگه‌ى به‌شه‌كانى موزیك و شێوه‌كارى تێدا نابێته‌وه و ساڵانه‌ش ناتوانین ژماره‌یه‌كی زۆرى قوتابی وه‌ربگرین”.
باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ به‌شی شانۆ كادیرى شاره‌زاى ئه‌م بواره‌شیان هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چه‌ندینجار داوایان كردووه بیناكه‌یان بۆ گه‌وره بكرێت یان بینایه‌كی نوێیان بۆ دروست بكرێت، ده‌شڵێت “شوێنیشیان بۆ دروستكردنى بیناى نوێ بۆ په‌یمانگا دیاریی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا به كردارى هیچیان بۆ نه‌كردووین”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه سه‌رۆكى به‌شی موزیك به 964ـى داوه، له پهیمانگاكەدا نزیكه‌ى 120 قوتابی له هه‌ردوو به‌شى شێوه‌كارى و موزیك ده‌خوێنن.