سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە راپەڕین. فۆتۆ: 964
بەشێكیان تووشبووی شێرپەنجەن
هەزار و 800 نەخۆشی رانیە چارەسەر وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە راپەڕین دەڵێت، لە ماوەی نزیكەی دوو ساڵدا هەزار و 800 نەخۆش سەردانیان کردوون و چارەسەر و چاودێریی كراون.
کاروان محەممەد لە ڤیدیۆیەكی تایبەتدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە: لە 1.8.2022 تا ناوەڕاستی تەمموزی 2024، هەزار و 800 نەخۆش سەردانیان کردوون و چارەسەر و چاودێریی كراون، ئەمەش هەمووی بێبەرامبەر بووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، “بەشێك لەو نەخۆشانەی روو لەو سەنتەرە دەکەن، ئەوانەن کە تووشبووی شێرپەنجەی مەمکن، یان بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستییان، پێویستییان بە بەدواداچوون و پشكنین هەیە”.
بەڕێوەبەری سەنتەرەكە دەڵێت، “هەموو ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ سەنتەرەکە دابینكراون، لەوانە سۆنار و مەمۆگرافیی پێشكەوتوو”.
“سەنتەرەکە ئاسانکاریی بۆ هەموو نەخۆشانی شێرپەنجەی دانیشتووی دەڤەری راپەڕین دەکات، کە لە سلێمانی و هەولێر لە ژێر چاودێریدان و رێگەی دوور و تێچوونی بەردەوامیان كەمدەكاتەوە”، کاروان محەممەد وای وتووە.
مانگی رابردوو لە سلێمانی یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە
شێرپەنجە
هەواڵەکان
حاجی ئۆمهران دهروازهكانی كردهوه و كیژۆڵهیهكیش شێرپهنجهی تێپهڕاند
تەرمەکەى، کتێب و بەرهەمێکى نوێى
دەنگی "لاوکی هەڵەبجە" خامۆش بوو؛ سێ وەسێت لە رەفیق سابیرەوە
"چاکبوونەوە لە وڵاتە هەژارەکان کەمترە"
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەندروستیی شێرپەنجەی منداڵانە
بوو بە 19 رۆژ و پێداویستییەکانی ژیان بەرەو تەواوبوون دەچن