زیاتر له 200 دۆنم كراوه
ئه‌مساڵ له ده‌شتى هه‌ریر و باتاس برنجی سه‌دری بۆندرا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ له ده‌شتى هه‌ریر و باتاس برنجی سه‌دری بۆندرا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ى چاندویه‌تى ده‌ڵێت، زیاتر له 200 دۆنم چێندراوه.
برنجى سه‌درى یه‌كێك له‌و جۆره برنجه، كه له دێرزه‌مانه‌وه له كێڵگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش ده‌شتى هه‌ریر و باتاس لە سنووری شەقڵاوە ده‌چێندرێت و به‌هۆى بۆن و به‌رامه‌رى تایبه‌تییه‌وه ناوبانگه‌ى ده‌ركردووه.
كارزان سه‌باح قادر، یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ى باتاس كه ئه‌مساڵیش ئه‌م جۆره برنجه‌ى چاندووه به 964ـى وت، به‌هۆى ناوبانگى و باشیی برنجه‌كه‌یانه‌وه ساڵانه به‌رهه‌مى ده‌هێن و له بازاڕیشدا نرخى له‌هه‌موو برنجه‌كانى دیكه گرانتره.
وتیشی “ئه‌مساڵ له چه‌ند شوێنێكى ده‌شتى هه‌ریر و باتاس زیاتر له 200 دۆنم برنج له‌لایه‌ن نزیكه‌ى 50 جوتیاره‌وه چێندراوه.
ئه‌مساڵ له 15.5.2024 له‌و ده‌شته ده‌ست به چاندنى برنجه‌كه كراوه و بڕیاریش له كۆتایی مانگى تشرینی یه‌كه‌م دروێنه بكرێت.
كارزان ده‌ڵێت، برنجه‌كه‌یان به‌راورد به برنجى ئاكرێ كه به‌ناوبانگترینیانه بۆ هه‌ر ته‌نه‌كه‌یه‌ك 20 هه‌زار دینار نرخه‌كه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌یه.
ساڵى پار فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه، كه له‌و ساڵه‌دا 21 هه‌زار دۆنم زه‌وى له‌لایه‌ن جوتیارانى هه‌رێمه‌وه به جۆره‌كانى برنج چێندراوه و پێشبینیشى كردبوو كه به‌رهه‌می ساڵى پار 23 هه‌زار تۆن بووبێت.