لە هەولێر

تەرمى هاوڵاتییەک لەناو کەلاوەیەکدا دۆزرایەوە

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ، تەرمى کەسێکى تەمەن 70 ساڵ لەناو کەلاوەیەکى گەڕەکى منارە لە هەولێر دۆزرایەوە، پۆلیسیش جارێ قسەى نییە.

شایەدحاڵێک قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، کەسەکە ناسراوە و خەڵکى هەمان گەڕەکە، نەخۆشى شەکرەى هەیە و تەمەنى سەروو 70 ساڵ دەبێت، لەناو ئەو کەلاوەیەکى گەڕەکى منارە مردووە.

تیمەکانى بەڵگە و تاوان، تەرمى کەسەکەیان بردووەتە پزیشکى دادى و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

بە وتەى پۆلیسى هەولێر، جارێ قسەیان نییە تا تیمەکانى بەڵگە و تاوان راپۆرتى کۆتایى خۆیان لەسەر رووداوەکە تەواو دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح