بامەرنێ

پێشمەرگەیەک ون بووە و چارەنووسی نادیارە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

شاکر تاهیر پێشمەرگەیە و تەمەنی 45 ساڵە، خەڵکی گوندی پاسێی سەر بە ناحیەی بامەرنێیە، دوای پچڕانی ئاوی ماڵەکەیان کە بە ( غەتاس ) لە رووبار رایانکێشاوە، بەدوایدا چووە و دواتر سوراغی نەماوە.

شاهین تەمەر، موختاری گوندی پاسێ و خاڵوزای پێشمەرگەکەیە، بە 964 وت، “دوای پچڕانی ئاوی ماڵەکەیان، شاکر بەدوایداچووە و خۆی نقومی ئاوەکە کردووە و دواتر دیار نەماوە، جلوبەرگ و کاتژمێرەکەی دەستی لە تەنیشت رووبارەکە و نزیک لەو شوێنەی غەتاسی ئاوەکەیە بوون، بۆیە گومان دەکەین لە کاتی بەدواداچوون بۆ غەتاسەکەدا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدابێت و خنکابێت”.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، ” تیمەکانمان ئێستا خەریکی بەدواداچوون و گەڕانن بە دوای پێشمەرگەکە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ئاکرێ منداڵێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

لە ئاکرێ منداڵێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا