"رێگاکە نزیکە لە تەواو بوون"

تا کۆتایی ئەم مانگە لادانی کاتی لە رێگای کەلار – دەربەندیخان نامێنێت

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ پێنج شەممە 5.9.2024 سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان کارەکانی ڕێگای کەلار – دەربەندیخانی بەسەرکردەوە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ رێگاکە تەواو بکرێت.

چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە 964ى وت،”چەند لادانێکی کاتی لەسەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ھەیە کە خۆڵن، ئاستەنگی و بێزاری بۆ شۆفێران دروستکردووە، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەو لادانە کاتیانە نامێنن”.

“کاری باش لە رێگاکە کراوە، ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە، بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2024 سەرجەم کارەکانی رێگای کەلار- دەربەندیخان، تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت ھاوڵاتیانەوە”،چۆمان ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”لە ماوەی چوار مانگی رابردوو نزیکەی 20 ملیار دینار بۆ رێگاکە خەرجکراوە، 85%ی رێگاکە تەواو کراوە”.

لە ساڵی 2012ەوە، بڕیاری بە دوو سایدکردنی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دراوە، درێژی رێگاکە بە ھەردوو ئاراستەکەوە نزیکەی 80 کیلۆمەترە، 67 کیلۆمەتری رێگاکە قیرتاو کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگای کەلار - سلێمانی ئاهێکی بەبەردا هاتووە و بە رێژی 83%...

رێگای کەلار - سلێمانی ئاهێکی بەبەردا هاتووە و بە رێژی 83% تەواو کراوە