"به‌شێكیان شكابوون"
هه‌ولێر دەستی بە گۆڕینى حاویه‌ى شوێنه گشتییه‌كان کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی له شاره‌وانیى هه‌ولێر ده‌ستی به گۆڕینى ئه‌و حاویانه كرد كه له شوێنه جیاوازه‌كانى ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه داندراون، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شیان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له چه‌ند شوێنێكیان داناون.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیى هه‌ولێر گۆڕینى حاوییه‌كانى بە هەڵمەتێکی ژینگەیی ناوبردووه و پێیانوایه گۆڕینیان کارێکی زۆر پێویستە و نیشاندانی سیمایەکی جوانیشە بۆ شاره‌كه.
ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به گۆڕینى حاوییه‌كان كردووه و له بازاڕه‌كانی کوران و شورە و شادی گۆڕیویانن.
وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ته‌واوى سه‌نته‌رى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و له رۆژانى داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له حاوییه‌كان شكاون و به‌شێكیشیان پێویستیان به چاككردنه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویست بوو هه‌موویان بگۆڕین.