لە ژووری هەواڵەوە
ئاگر لە كەمپێكی ئاوارهكان کەوتەوە و 150 خێزانیش گەڕانەوە زێدی خۆیان
964+
ژووری هەواڵ
ئهو ئاگرهى ئێوارەی ئەمڕۆ لە كەمپی هەرشەم یەك بۆ ئاوارەكان، كه دهكهوێته نزیك ناحیەی بەحركەی هەولێر كەوتبووەوە، كۆنتڕۆڵكرا،هیچ زیانێكی گیانى نهبوو، بهڵام بەهۆیەوە 12 كەرەڤانەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان سووتاون.
هەر سەبارەت بە پرسی ئاوارەكان، ئەمڕۆ زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارەی شەنگال لە کەمپی شاریا لە رۆژهەڵاتی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان كە قەزای شەنگاله.
ئەمە لەکاتێکدایە مامەڵەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە دەی ئەم مانگەوە راگیرا، بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە کەموکوڕی هەبوو، کۆمەڵێک خێزان لە شوێنێکی بچوکدا نیشتەجێکرابون.
ماوەی چەند رۆژێكە كۆمپانیای جێبەجێكاری دانانی كامێرای پۆێنت تو پۆینت، دەستیكردووە بە جێگیركردنی كامێراكان لەسەر رێگای سەرەكیی تاسڵوجە – چەمچەماڵ.
کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە ناحیەی قۆرەتوو سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بەھۆکاری خراپی کوالێتی نەوتەکەی، بەیەکجاری دادەخرێت، كە شەش مانگیشە كاركردن تێیدا راگیراوە.