لە پاریس یەکیان بینیوە

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵم داوەتی هەولێر كرد

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر لە پاریسە و بە 964ی راگەیاند، لەگەڵ ئەكرەم ئیمانئۆغلوی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ لەوێ یەكیان بینیوە و داوەتی كردووە سەردانی شاری هەولێر بكات.

ئومێد خۆشناو لە پەیوەندییەكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ی وت، لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ژینگە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەگەڵ ئەكرەم ئیمامئۆغلوی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ دیداری هەبوو.

وتیشی، “ئیمامئۆغلوم داوەت كرد بۆ هەولێر و قبوڵی كردووە، منیشی داوەتی ئیستەنبوڵ كرد و قبوڵم كرد، ئامانجیشمان ئەوەیە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەروەها هەولێر و ئیستەنبوڵ باشتر و بەهێزتر بكەین”.

پارێزگاری هەولێر لە پاریس بەشدتلایی گۆنفرانسى گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای كردووە، كە لەسەر داوەتی سەرۆكی شارەوانیی پاریس بانگهێشتكراوە و كۆنفرانسەكە دوو رۆژ دەخایەنێت.

پارێزگارى هەولێر لە بارەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەر...

پارێزگارى هەولێر لە بارەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى بڕیاری دا