رێژەی منداڵیان زۆرە

لە گوندی گۆپتەپە باخچەیەکی منداڵان کرایەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

پەروەردەی چەمچەماڵ لە گوندی گۆپتەپەی سنووری ناحیەی ئاخجەلەر، باخچەیەکی منداڵانی کردەوە، جگە لەو گوندە بڕیارە، بەشێک لەو 58 گوندەی ئاخجەلەر منداڵەکانیان بۆ ئەو باخچە بنێرن.

باخچەکە ناوی لێ نراوە، گوڵشەن بۆ ئەمساڵی 2024- 2025 دەکرێتەوە و منداڵان وەردەگرێ، هەروەک و شارەکان، بەڕێوەبەر، مامۆستا و فەرمانبەری دەبێت.

ئەمە یەکەمجارە لە گوندی گۆپتەپە باخچەیەکی لەوشێوەیە بکرێتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، عەبدوڵا حەمە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “بۆ زیاتر گرینگیدان بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن ئەمڕۆ سەردانی گوندی گۆپتەپە- مان کرد بەمەبەستی کردنەوەی باخچەیەکی ساوایان بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ئەو سنوورە”.

باخچەکە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندندا دەکرێتەوە و تایبەتیش نابێت تەنیا بە گۆپتەپە، بەڵکو بە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، “بۆ خزمەتی تەواوی گوندەکانی سنوری ناحیەی ئاخجەلەرە، بەڵام باخچەکە لە گۆپتەپە دەبێت و ئەو شوێنەی کە بۆی دیاریکراوە موڵکی پەروەردەی چەمچەماڵە”.

بڕیارەکە، لەسەر داواکاری خەڵکی گوند بووە، ئەوەش بەهۆی زۆری رێژەی دانیشتووانەکەی و منداڵانێکی زۆر لە گوندەکانی دەوروبەری گۆپتەپە، تەنیا لە گۆپتەپەی خۆی، کە یەکێکە لە گەورەترین گوندەکانی پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ رێژەی دانیشتووانەکەی لەئێستادا نزیکەی هەزار و 500 کەسە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
بەم هاوینە منداڵانى گۆپتەپە فێرى زمانى ئینگلیزى و وێنە...

بەم هاوینە منداڵانى گۆپتەپە فێرى زمانى ئینگلیزى و وێنەکێشان دەکرێن