تەنیا دوو مەرج دانراوە

یەکشەممە خانەنشینانی زیندوو بچن بۆ فۆڕمی زەوی

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەو خانەنشینانەی لە ژیاندا ماون رۆژی یەکشەممە داهاتوو، بچن فۆڕم وەربگرن و پڕی بکەنەوە تا ناویان بچێتە ناو لیستی دابەشکردنی زەوی”.

وەزارەتەکە دوو مەرجی سەرەکی بۆ خانەنشینان داناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 28.4.2024 دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی”.

وەزارەتەکە دوو مەرجی سەرەکی داناوە، ” فۆڕمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون، هەروەها تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی”.