سەرچاوەکانی ئاو داتای کردووە

لە کەرکوک 707 حەوزی ماسی سەر زەوی و ژێر زەوی رووخێندراون

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رووخاندن و پڕکردنەوەی 707 حەوزی بەخێوکردنی ماسی لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی “لابردنی دەستدرێژییەکان” راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە “هەڵمەتەکە بریتی بووە لە لابردنی 531 حەوز کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئاوی سەرزەوی و 171 حەوز کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئاوی ژێر زەوی لە پارێزگای کەرکوک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی لابردنی سەرپێچیەکانی لە ئەستۆیە بەردەوامە لە کارەکانی پڕکردنەوە و لابردنی حەوزە پڕکراوەکانی ئاوی ژێر زەوی” جەختیشی لەوە شکردەوە، “هەڵمەتەکە کۆتایی نایەت تاوەکو سەرجەم سەرپێچیەکانی ئاوی ژێر زەوی و سەرزەوی لادەبرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەماهەنگییەکی ئاست بەرز لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی تیمەکانی لابردنی پێشێلکارییەکان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەرێگەی تۆمارکردن و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان دژی دەستدرێژیکاران”.

تێکدانی حەوزەکانی کەرکوک نرخی ماسی لە دهۆک گران کردووە

تێکدانی حەوزەکانی کەرکوک نرخی ماسی لە دهۆک گران کردووە

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی ...

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی هەیە