دژی بڕینی مینحەکانیان

بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە بەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ چوارشەممە  بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە، لەبەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە و یاداشتێکی سێ خاڵیان پێشکەش بە پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ 964 وتی، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی یاسای چاکسازی، ئەمڕۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە، گردبوونەوە و یاداشتێکیان ئاڕاستەی پاریزگاری هەڵەبجە کرد.

وتیشی، یاداشتەکە لە سێ خاڵ پێکهاتبوو، داواکارن نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بۆ مەبەستی خۆی بەکاربهێندرێت و بەرکەوتووان لەوێ چارەسەر وەربگرن، گێڕانەوەی مینحە بۆ بەرکەوتووان، کە ماوەی ساڵێک و دوو مانگە بە پاساوی یاسای چاکسازییەوە بڕاوە و ئەو بەرکەوتووانەی پێویستییان بە چاندنی چاو هەیە ببرێنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

964 پەیوەندی بە جێگری پاریزگاری هەڵەبجە کاوە عەلییەوە کرد سەبارەت بەو پرسە ئەماژەی بەوەکرد، یاداشتەکەمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و بە تەواوی پاڵپشتی داواکاریەکانیانین.

روونیشیکردەوە، هەرچەندە ماوەیەک لەمەوپێش ئەنجومەنی وەزیران داواکاری بەرکەوتووانی کیمیایی رەت کردووەتەوە بەڵام ئەوان دووبارە داواکارییەکەیان بەرزکردووەتەوە.

85 واژۆ بۆ قەرەبووی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە ک...

85 واژۆ بۆ قەرەبووی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە کۆکراوەتەوە