قڕكه‌رى بۆ دابین كردوون
دواى به‌دواداچوونێكی 964 کشتوکاڵی دهۆک چارەسەری سێوەکانی بەرواری باڵا دەکات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
دواى به‌دواداچوونێكی 964 كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ تووشبوونى سێوه‌كانى به‌روارى باڵا به جۆره نه‌خۆشییه‌ك ئەنجامی دابوو، کشتوکاڵی دهۆک هه‌نگاوى كردارى بۆ چارەسەركردنیان ده‌ستپێكردووه.
نه‌خۆشییه‌كه بریتییه له دروستبوونى خاڵى جیاوازى ره‌ش و قاوه‌یی له‌سه‌ر سێوه‌كان و به‌شێكی زۆریشیان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه شێوه و قه‌باره‌یان له‌ده‌ستداوه و پوکاونه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.7.24 ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بۆ 964 پشتراستیکردهووە، تیمێكیان ناردبوو بۆ سنووره‌كه و پێنج جۆری نەخۆشییان دەستنیشانکردووه.
وتی “نەخۆشییه‌كان بریتین له چەوری سێ‌و، کرمی سێ‌و، حشره المن القطنی، جاڵجاڵۆکە و الحشره المن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هەندێک لەم نەخۆشییانە ساڵانە تووشی هەموو بەروبوومەکان دەبێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە و تەرزە، نەخۆشییەکان زۆر لەناو سێوەکان بڵاوبوونەتەوە.
باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كان، 670 لیتر دەرمانی قڕکەریان بەبێ بەرامبەر بۆ جوتیارانی دەڤەری بەرواری باڵا دابینکردووە ، وتیشی “جووتیاران دەتوانن دەرمانەکە بە بێ بەرامبەر لە هۆبه‌ی كشتو‌كاڵى ناحیەی کانی ماسێ وه‌ربگرن”.
له سنووری بەرواری باڵا به‌ناوبانگترین سێ‌و هه‌یه كه سێوى سوورى پێده‌ڵێن، جگه له‌وه‌ش زیاتر له 10 جۆرى دیكه‌ش سێ‌و به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، له‌وانه‌ش جۆره‌كانى وه‌ك ئه‌مریكی، لوبنانى ، فه‌ڕه‌نسی، گۆڵدن و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ش.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، ساڵى پار به‌هۆى سه‌رمای زۆره‌وه ته‌نیا پێنج هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى سێویان له به‌روارى باڵا هه‌بووه، به‌ڵام ساڵانى پێشووتر ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ زیاتر له هه‌شت هه‌زار تۆن بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن