نایەڵێت شەوی یەڵدای لە دەست بچێ
هاوڵاتییەکی چۆمان 20 ساڵە سێو مێخەکڕێژ دەکات و دەیداتە خۆشەویستەکەی
964+
ئاکام غەفور – چۆمان
کەریم عەبدوڵا، هاوڵاتییەکی قەزای چۆمانە، ماوەی 20 ساڵە لەسەریەک شەوی یەڵدای لەدەست نەچووە و بە مێخەکڕێژکردنی سێو بەشداری کردووە، بۆ ئەمساڵیش سێوێکی بەدەستەوەیە نیوەی بە مێخەک داپۆشیوەو بەدەم قسەکردنی بۆ 964 یش خەریکی مێخەکڕێژکردنی نیوەکەی دیکەیەتی و دەشڵێت “ساڵانە ئەم سێوە پێشکەشی هاوسەرەکەم دەکەم”.
کەریم دەڵێت، بۆ یادکردنەوەی شەوی یەڵدا 40 ساڵ لەمەوبەر گوێی لە گۆرانییەکی هونەرمەند محەمەدی ماملێ بووە و پێیوایە ئەمە بۆنەیەکی زۆر کۆنی کوردە بەڵام ماوەیەک بوو فەرامۆش کرابوو.
وتیشی “20 ساڵە سێو مێخەکڕێژ دەکەم و پێشکەشی هاوسەرەکەمی دەکەم و هەموو ئەو سێوانەشم ماوە کە لەماوەی ئەم ساڵانەدا مێخەکڕێژم کردبوون”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن