"پارچە سێوێک لە قوڕگی گیرابوو"

لە قەڵادزێ منداڵێکی نۆ مانگان لە خنکان رزگار کرا

شۆڕش قادری

لە نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ منداڵێک لە خنکان رزگار کرا کە پارچە سێوێک لە قوڕگی گیرابوو.

نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێ منداڵێک بەپەلە دەگەینرێتە نەخۆشخانەکە، کارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەکە بەهانایەوە دەچن و فریاگوزاری خێرای بۆ دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵەکە تەمەنی تەنیا نۆ مانگ بووە، پارچە سێوێک لە قوڕگی گیراوە و لەلایەن کارمەندانی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ لە خنکان رزگار کراوە.