وتەبێژی حکومەتی هەرێم وا دەڵێت
بڕیاری راگرتنی وەرگرتنی باج بۆ ژمارەیەک شوێن دەرچوو
964+
توانا نەقی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک پۆستێکی کردووە و دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران راگرتنی وەرگرتنی باج بۆ ژمارەیەک شوێن بڕیاری لەسەر دراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پێشەوا هەورامانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم وەرگرتنی باج لە چوار شوێن راگیراوە.
ئەو شوێنانەی کە باجیان لێ وەرناگیرێت و وتەبێژی حکومەت بڵاویکردووەتەوە پێکهاتوون لە:
– راگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان.
– راگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
– راگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانە و نانەواخانەکان.
– راگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة العرصات) کە لەیاسای ژمارە 26ی ساڵی 1962ـی هەموارکراودا هاتووە، تاوەکو یەکلاکردنەوەی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.